کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەسەر بەرزكردنەوەی نرخی بەنزین وەزیری نەوتی ئیران بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت

.

10:02 PM - 24/11/2019



وەزیری نەوتی ئێران لەسەر بەرزكردنەوەی نرخی بەنزین بانگهێشتی پەرلەمانی وڵاتەكەی دەكرێت.
هیدایەت ئەڵا خادمی ئەندامی لیژنەی وزە لەپەرلەمانی ئێران رایگەیاندووە: بۆ لێكۆڵینەوە لەهۆكاری بەرزكردنەوەی نرخی بەنزین و پێدانی بەرچاووڕوونی بەپەرلەمانتاران دەیانەوێت بێژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی وڵاتەكەیان بانگهێشتی پەرلەمان بكەن، باسی لەوەشكردووە: پرۆژەیەك بۆ ئەو مەبەستە ئامادەكراوە و دەستكراوە بەكۆكردنەوە ئیمزای ئەندامان، ئەو ئەندامەی لیژنەی وزە لەپەرلەمانی ئێران ئاماژەی بەوەشكردووە: پێدەچێت لەئایندەیەكی نزیكدا ناوبراو لەبەردەم پەرلەمان ئامادەبێت و وەڵامی پرسیارەكان لەسەر ئەو پرسە بداتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە