کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدەكەی هەرێم جارێكی تر سەردانی بەغدا دەكاتەوە

.

07:25 PM - 24/11/2019



  سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ وەفدەكەی هەرێم كە بۆ پرسی بودجەو نەوت سەردانی بەغدایان كردبوو كۆبوونەوەو وتەبێژیش دەڵێت: وەفدەكە سبەینێ دەگەڕێتەوە بەغداو هەرێم و بەغدا لە رێككەوتنی كۆتایی نزیكبونەتەوەو بۆ دابینكردنی مافە داراییەكانی هەرێم و پابەندبوونی هەرێمی كوردستان بەیاسایی بودجەوە.  جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەبارەی سەردانەكەی دوێنێی وەفدەی حكومەتی هەرێم و كۆبوونەوەیان لەگەڵ لێپرسراوانی عیراق لەبارەی بودجەی 2020و  پرسی بودجەی هەرێم و تەسلیمكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت بە حكومەتی عیراق  لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەمڕۆ 24ی تشرینی دووەمی 2019، وەفدەكە لەگەڵ مەسرو بارزانی و قوباد تاڵەبانی سەرۆك و جێگری سەرۆك وەزیران كۆبوونەتەوەو وەفدەكە ئاماژەیان بەناوەرۆكی سەردانەكەیان بۆ بەغداو كۆبوونەوەیان لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای حكومەتی عیراق كردوە لەبارەی پرسی بودجەو نەوتەوە. وتیشی: وەفدەكە لەكۆبوونەوەكەدا تەئكیدیان لەسەر ئەوەكردەوە كە كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ بەغدا لەسەر بودجەو نەوت بەرهەمدار بووەو  لێكتێگەیشتنی باش هەیە بۆ گەیشتن بەڕێككەوتن. وتەبێژی حكومەتی هەرێم راشیگەیاند: وەفدەكە سبەینێ دوو شەممە 25ی تشرینی دووەم بۆ تەواوكردنی گفتوگۆكانیان لەگەڵ بەغداو گەیشتن بەبنەمای رێككەوتنی كۆتایی كە بەرژەوەندی هەردوولا لەبەرچاو بگیرێت و  مافە داراییەكانی هەرێم دابینبكرێت، لەبەرامبەر پابەندبوونی هەرێم سەردانی بەغدا دەكاتەوە.

nmGSIr3SVqo

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە