کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری نەوت: گفتوگۆكانی بەغداو هەرێم ئەرێنی بووە

.

05:25 PM - 24/11/2019

هاوكات (سامر غەزبان) وەزیری نەوتی عیراق ئاشكرایدەكات، دەرئەنجامی گفتوگۆكانیان لەگەڵَ وەفدی هەرێمی كوردستان ئەرێنی بووە‌و بۆ كۆتایی هێنان بە پرسە سەرەكیەكان ڕۆژی دوو شەممە وەفدەكەی هەرێم سەردانی بەغدا دەكەنەوە.
وەزیری نەوتی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، گفتوگۆكانی حكومەتی فیدراڵ لەگەڵ وەفدی هەرێمی كوردستان كە دوێنی سەردانی بەغدایان كرد، لەسەر دوو خاڵی سەرەكی گفتوگۆ كراوە، یەكەمیان لێك تێگەیشتنی سەرەتایی بووە لەسەر رێكخستنی پەیوەندیە نەوتیەكانی نێوان هەرێم‌و ناوەند، سەبارەت بە تەسلیمكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بە كۆمپانیای سۆمۆ، تاوەكو لەرێگەی سۆمۆوە بفرۆشێت‌و داهاتەكەشی بگەرێتەوە بۆ بودجەی دەوڵەت، خاڵی دووەمیش تایبەت بووە بەلایەنی دارایی لەوانە مووچەی فەرمانبەران‌و شایستە داراییەكانی تر.
(سامر غەزبان) تەئكیدیكردۆتەوە، گفتوگۆكانیان لەدۆخێكی زۆر باش‌و ئەرینیدا بەرێوەچووەو وەفدەكەی هەرێم بە حكومەتی فیدراڵی ڕاگەیاندووە، كە بەو پەڕی دەسەڵاتەوە هاتوونەتە بەغداو هاتوون بۆ ئەوەی لە زیادكردنی داهات و دارایی عیراقدا بەشداربن.
ئەوەشی خستەڕوو، بۆ كۆتایی هێنان بە پرسە سەرەكیەكان ڕۆژی دوو شەممە وەفدەكەی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكەنەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە