کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شەپۆلێكی باران بارین ڕوو لەعێراق و هەرێمی كوردستان دەكات

.

12:50 PM - 24/11/2019

 دەستەی كەشناسی عێراق پێش بینی دەكات لە رۆژی چوارشەممەوە شەپۆلێكی باران بارین و هەورەتریشقە روو لەناوچە جیاجیاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بكات.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوە كردووە رۆژی چوارشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاستی عێراق ئاسمان پڕ هەور و باراناوی دەبێت و لەناوچەكانی هەرێمی كوردستانیش هەورو باران دەبێت لەگەڵ هەورە تریشقەدا, لەباشووری عێراقیش  كەمێك هەورو هەندێك جاریش نمە باران دەبارێت.
بە پێی بەیاننامەكە چوارشەممەی داهاتوو كەش و هەوا لە هەرێمی كوردستان و ناوەڕاستی عێراقدا باراناوی و هەندێك جاریش بارانی بەخوڕ دەبێت و پلەكانی گەرماش ڕوو لەدابەزینی زیاتر دەكەن,لە باشووریش ئاسمان پەڵە هەورو نمەباران دەبێت و پلەكانی گەرماش دابەزینی زیاتر بەخۆوە دەبینێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە