کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مباپێ بەمەرج بۆندەكەی نوێ دەكاتەوە

.

12:12 PM - 24/11/2019

سەرچاوەكانی هەواڵی ئەوروپا ئاشكرایان كردووە كیلیان مباپێ-ی فەرەنسی ئامادەی خۆی بۆ نوێكردنەوەی بۆندەكەی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان دەربریوە  بەڵام مەرجی بۆ ئیمزاكردنی بۆندەكە هەیە  لەسەرەتای ئەم وەرزە بەردەوام چەند یانەیەكی دیاری ئەوروپا بەتایبەت ریاڵ مەدرید گرنگییەكی زۆر بەمباپێ دەدەن و ئامادەی پێدانی بۆندێكی گرانبەهاشیان دەربریوە  مباپێ لەساڵی 2017ەوە لەریزی پاریس سان جێرمانەو لەو كاتەوە تائێستا لە 98 یاریدا بەشدار بووەو توانیوەیەتی 69 گۆڵ تۆمار بكات، بەهۆی ئەو ئاستە بەرزی پێشكەشی دەكات بەردەوام ئامانجی یانە بەهێزو مەزنەكانە، لەبەرامبەردا بەرپرسانی پاریس سان جێرمان هەوڵی نوێكردنەوەی بۆندەكەی دەدەن، مباپێ-ش ئامادەی خۆی دەربریوە بۆندەكەی نوێ بكاتەوە بەڵام بەمەرجێك مەرجی یاسایی هەڵوەشاندنەوەی بۆندەكەی لاببەن، تا بتوانێت دوای كۆتاییهاتنی ماوەی روو لەریزی ریاڵ مەدرید بكات، جێگەی باسە مباپێ بەبری 180 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی پی ئێس جی كردووە، برە پارەی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی بۆندەكەشی 360 ملیۆن یۆرۆیە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە