کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پۆگبا مەشق و راهێنانی دەستپێكردووەتەوە

.

12:08 PM - 24/11/2019

یانەی مانچستەر یونایتد ئاشكرایكردووە پۆڵ پۆگبای ئەستێرەی یانەكەیان دەستی بەمەشق و راهێنانی بەكۆمەڵە كردووەتەوە، بریارە سبەینێ لەمیانی یارییەكی هەفتەی 14ی خولی یانەكانی ئینگلتەرادا یانەی مانچستەر یونایتد رووبەڕووی یانەی شیفێڵد یونایتد ببێتەوە، بەر لەو یارییە یانەی مان یو ئاشكرایكردووە پۆگبا لەپێكانەكەی چاكبووەتەوە كە لەپاژنەی پێی دووچاری ببوو،ئەمەش دوای شەش هەفتە دووركەوتنەوە لەیاریكردن كە لەیاریی بەرامبەر ئارسناڵ پێكرا لەمانگی 9ی رابردوودا، جارێكی تر گەراوەتەوە نێو یاریگا و لەگەڵ هاورێ یاریزانەكانی مەشق و راهێنانی بەكۆمەڵی ئەنجامداوە بەڵام لەیاریی داهاتووی یانەكەی بەشدار نابێت  بۆ ئەو مەبەستەش سولشكایەری راهێنەری مانچستەر رایگەیاندووە: دوای پشكنینی پزیشكی دەركەوتووە ئەو یاریزانە لەپێكانەكەی چاكبووەتەوە، بەڵام نامانەوێت مەترسی لەسەر پێكانەكەی دورست بكەین، بۆیە پێویستی بەچارەسەر و كاتی زیاتر هەیە تە بەتەواوی چاك ببێتەوەو پێموایە لەمساڵدا دەتوانێت لەیارییەكانی یانەكەمان بەشدار بێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە