کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فلامینگۆ نازناوی جامی لیبەرتادۆرێسی بەدەستهێنا

.

12:06 PM - 24/11/2019

ركابەرییەكانی ئەم وەرزەی جامی لیبەرتادۆرێس كۆتایی پێهات و شەوی رابردووش لە دوا رووبەروو بوونەوەی ئەو جامەدا   هەردوو یانەی فلامینگۆی بەڕازیلی و ریڤەرپلەیتی ئەرجەنتینی لە یاریگای مۆنۆمنتالی شاری لیمای وڵاتی پیرۆ بەیەك گەیشتن   لە سەرەتای یاریەكەوە یاریزانانی هەردوو یانە بە شێوازی هێرشبردن دەستیان پێكرد   تا لە دەقیقەی 15 دا رافائێل سانتۆس بۆری گۆڵی پێشكەوتنی یانە ئەرجەنتینیەكەی تۆماركرد   هەرچەندە دوای ئەو گۆڵە یاریزانانی یانە بەڕازیلیەكە هەموو هەوڵێكی خۆیان خستە كار ئەنجامەكە هاوسەنگ بكەنەوە   بەڵام سەركەوتوو نەبوون و گێمی یەكەمی یاریەكەش هەر بەو تاكە گۆڵە تەواو بوو   لە گێمی دووەمدا یاریزانانی یانەی فلامینگۆ باشتر دەركەوتن و كۆنترۆڵی نێو یاریگاشیان گرتە دەست   تا لە دەقیقەی 89 دا گابریێل باربۆسا ئەنجامەكەی بۆ یانەكەی هاوسەنگ كردەوە   دوای ئەو گۆڵەش زۆری نەخایاند و لە دەقیقەی 92 دا باربۆسا گۆڵی دووەمی خۆی و پێشكەوتنی یانەكەی تۆماركرد   سەرەنجام یانەی فلامینگۆی بەڕازیلی بە 2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یانەی ریڤەرپلەیتی ئەرجەنتینی دووچاری شكست كرد و بۆ جاری دووەم لە مێژویدا بووە پاڵەوانی جامی لیبەرتادۆرێس .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە