کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید كەریم بنزیما پاداشت دەكات

.

08:14 PM - 23/11/2019

 كارگێڕی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی هەنگاوەكانی دەستپێكردووە لەپێناو درێژكردنەوەی گرێبەستی كەریم بنزیمای هێرشبەری فەرەنسی. 
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی روونیكردەوە: كارگیًَڕی مێرینگی دەیەوێت لەرێگەی درێژكردنەوەی گرێبەستەكەی بنزیما پاداشت بكات ئەوەش دوای ئەو ئاستە زۆر بەرز و باشەی لەسەركردایەتیكردنی هیڵی پێشەوەی یانەكە پێشكەشی دەكات بەتایبەت لەدوای رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی بۆ یۆڤانتۆس. 
رۆژنامەكە كە لەیانەی ریاڵ مەدریدەوە نیزكە ئاماژەی بەوەكردووە: بنزیما لەئێستادا بووەتە یەكێك لەدیارترین ئەستێرەكانی یانەی شاهانە بەجۆرێك لەكۆی 11یاری لە لالیگا 9 گۆڵی تۆماركردووە و لە4 یاری چامپیۆنس لیگیش خاوەنی 4 گۆڵە.
پێشبینی دەكرێت ئەو هێرشبەرە فەرەنسیە پێشوازی لەو هەنگاوەی یانەكەی بكات و ئیمزا لەسەر گرێبەستێكی نوێ بكات كە وا بریارە بۆ دوو ساڵی تر بێت، واتە تاهاوینی ساڵی 2023 كە ئەوەی ئێستای تا هاوینی ساڵی 2021 بەردەوام دەبێت.
جێی باسە یانەكانی پاریس سان جێرمان و ئارسناڵ و لیڤەرپوڵ ماوەیەكە گرنگی بەتواناكانی بنزیما دەدەن، بەڵام ئەو یاریزانە نایەوێت جگە لەریاڵ مەدرید درێسی هیچ یانەیەكی تر بپۆشێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە