کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مارادۆنا گەرایەوە بۆ راهێنەرایەتی خیمناسیا

.

08:00 PM - 23/11/2019

دییگۆ ئەرماندۆ مارادۆنای ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتین بڕیاریدا بگەڕێتەوە بۆ راهێنەرایەتی یانەی خیمناسیا، ئەوەش لەدوای تەنها دوو رۆژ لەپێشكەشكردنی دەستلەكاركێشانەوەكەی.
مارادۆنا لەپێگەی كۆمەڵایەتی نامەیەكی بڵاوكردەوە و وتی: زۆر دڵخۆشم بەراگەیاندنی مانەوەم وەك راهێنەری خیمناسیا. 
مارادۆنای تەمەن 59 ساڵ روونیكردەوە: ئەو سور نەبووە لەمانەوەی لەیانەكە و چارەنووسی خۆی بەداهاتووی پلیگرینۆی سەرۆكی یانەكە بەستبۆوە، كە بڕیاریدا خۆی بۆ سەرۆكایەتی داهاتوو نەپاڵێوێت لەهەڵبژاردەكانی شەممە، بەڵام بەهەزاران هاندەری ئەو یانەیە لەبەردەم بارەگای یانەكە كۆبوونەوە و داوای گەرانەوەی پاڵەوانی جامی جیهانی 1986 یان دەكرد بۆ پۆستەكەی. 
جێی باسە: لەسەرەتای مانگی 9ی رابردوو مارادۆنا پۆستی راهێنەرایەتی خیمناسیای وەرگرت كە پلەی كۆتایی ریزبەندی خولی ناوخۆیی ئەرجەنتینی گرتبوو، پێش ئەوەی هاوكار بێت بۆ سەركەوتنی بۆ پلەی 22ی ریزبەندی كە خولەكە 24 یانە بەشدارن تیایدا. 
لەكۆی 8 یاری لەگەڵ مارادۆنا ئەو یانەیە 3 یاری بردەوە و سەرجەمیان لەدەرەوەی یاریگای خۆی بوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە