کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تیروپشكی پاشكۆی پاڵاوتنەكانی یۆرۆی 2020 راكێشرا

.

07:55 PM - 23/11/2019

 لەشاری نیۆنی سویسرا تیروپشكی یاریەكانی پاشكۆی پاڵاوتنی گەیشتن بەجامی وڵاتانی ئەوروپای 2020 راكێشرا كە ركابەریەكانی ئەو پاڵەوانێتی یە لەنێوان 12ی مانگی 6 تا 12 ی مانگی 7ی ساڵی داهاتوو بەرێوەدەچێت.
لەرێگەی پاڵاوتنەكانەوە 20 هەڵبژاردە گەیشتنیان بەدوا یاریەكانی یۆرۆی2020 یەكلاییكردەوە، بەڵام 4 كورسی ماوە و ئەوەش لەرێگەی یاریەكانی پاشكۆی پاڵاوتنەوە یەكلایی دەبێتەوە كە 16 هەڵبژاردە ركابەری لەسەر دەكەن كە كراون بە 4 بەشەوە. 
ئەنجامی تیروپشكەكە هەڵبژاردەكانی رۆمانیا و بولگاریا و هەنگاریا و ئایسلەندای خستە بەرامبەر یەك بەجۆرێك یاری قۆناغی پێش كۆتایی لەنێوان ئایسلەندا و رۆمانیا لەلایەك و بولگاریا و هەنگاریا لەلایەكی تر، بەڵام یاری كۆتایی لە یاریگای هەڵبژاردەی براوەی نێوان بولگاریا و هەنگاریا ئەنجام دەدرێت.
لەدووەم پێش كۆتایی یاریەكاندا بۆسنە و هەرسك میوانداری ئایرلەندای باكور دەكات و سلۆفاكیا لەبەرامبەر كۆماری ئایرلەندا یاری دەكات، یاری كۆتایی لە یاریگای براوەی یاری نێوان بۆسنە و ئایرلەندای باكور دەبێت.
سێیەم ركابەری پێش كۆتایی سكۆتلەندای خستە بەرامبەر ئیسرائیل و نەرویجیش لەبەرامبەر سربیا كە یاری كۆتایی لەیاریگای براوەی دووەم یاری دەبێت.
چوارەم یاری پێش كۆتایی جۆرجیا میوانداری بیلاروسیا دەكات و مەكدۆنیای باكوریش روبەروی كۆسۆڤۆ دەبێتەوە و یاری كۆتایی لەیاریگای براوەی نێوان جۆرجیا و بیلاروسیا دەكرێت.
جێی باسە ركابەریەكانی قۆناغی پێش كۆتایی پاشكۆی پاڵاوتنەكان لەرۆژی 26ی مانگی 3ی ساڵی داهاتوو و یاریەكانی كۆتایش لەرۆژی31ی هەمان مانگ بەرێوەدەچن،  واش بڕیارە تیروپشكی یاریەكانی یۆرۆی 2020 كە لە12شاری جیاوازی ئەوروپا بەرێوەدەچێت لەرۆژی30 ی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە