کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توركیا ئابوریەكەی بە دراوێكی نوێوە دەبەستێتەوە

.

06:29 PM - 23/11/2019

چەند سەرچاوەیەكی رەسمی حكومەتی توركیا ئاشكرایانكرد: كە بانكی ناوەندی توركیا لەئێستادا كار لەسەر بەكارهێنان و مامەڵە پێوەكردنی دراوێكی ژمێردەیی دەكات تاوەكو بتوانێت لەزۆر بواردا جێگەی بەكارهێنانی دراوی لیرە بگرێتەوە و بە كۆتایهاتنی ساڵی داهاتووش پرۆژەكەی بخاتەبواری جێبەجێكردنەوە.
بەپێی پرۆژەكەش بانكی ناوەندی توركیا هەوڵ دەدات سیستمێكی خێرای پارەدان كارابكات  كە پشت بەستووبێت بە بەكارهێنانی دراوێكی ژمێردەیی تایبەت كە بە (بلوك شین) ناسراوەو دەتوانرێت لە بەرێوەبردن و خزمەتگوزارییە گشتیەكاندا سوودی لێ ببینرێت.
بەپێی ووتەی شارەزایانیش بەكارهێنانی ئەو دراوە ژمێردەییە لەبری لیرە وەك پارەیەكی ئاڵوگۆرپێكراو سوودی زۆر بە ئابوری توركیا دەگەیەنێت, بەتایبەت لە چۆنیەتی مامەڵەكردنی لەگەڵ كێشەكانی بێكاری و داكشانی ئابوری و  هەڵئاوساندا.
هەروەك پێشبینی دەكرێت  لەگەڵ بەگەرخستنی سیستمەكەدا زیاترلە 100 هەزار كەس مامەڵەی پێوە بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە