کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق نزیكەی 1200 مێگاوات كارەبا لەئێرانەوە هاوردە دەكات

.

06:26 PM - 23/11/2019

عیراق رۆژانە نزیكەی هەزارو 200 مێگاوات ووزەی كارەبا لە ئێرانەوە هاوردە دەكات.
لەوبارەیەشەوە (پەیام باقری) سەرۆكی سەندیكای پیشەسازانی كارەبا لە ئێران رایگەیاند: وڵاتەكەیان لەئێستادا رۆژانە بڕی هەزارو 400 مێگاوات ووزەی كارەبا هەناردەی ووڵاتانی دراوسێی دەكات و عیراقیش لەو بڕە رۆژانە هەزار و 100 مێگاوات بۆ هەزارو 300 مێگاوات كارەبا بۆ خۆی دەبات و لەبەرامبەریشدا لە هەریەك لە پاكستان و ئەفغانستانەوە 100 مێگاوات ووزەی كارەبا هاوردە دەكات.
وتیشی بەپێی پلانی گەشەپێدان  ئێران ئامانجێتی لە ناوچەكەدا ببێتە سەرچاوەیەكی سەرەكی بۆ هەناردەی ووزەی كارەبا بۆ ووڵاتانی دەرەوە یاخود رێرەوێكی سەرەكی بێت بۆ گواستنەوەی ووزەی كارەبا بۆ ئەو وڵاتانەی پێویستیانە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە