کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داخستنی بەندەرەكان لە عیراق نرخی خۆراك بەرزدەكاتەوە

.

06:23 PM - 23/11/2019

شارەزایەكی بواری ئابوری پێی وایە بەردەوامی داخستنی بەندەرە دەرییایەكان لە عیراق دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی نرخی كاڵاو پێداویستیە خۆراكیەكان لە بازارەكانی ناوخۆدا.
لەوبارەیەشەوە  (باسم ئەنتوان) شارەزای بواری ئابوری رایگەیاند: چەند جار دووبارەكردنەوەی داخستنی بەندەرە ئاوییەكانی عیراق زەنگێكی مەترسیدارە بۆ رەخساندنی دەرفەت بۆ بازرگانە هەل پەرستەكان تاوەكو نرخی خۆراك و كاڵاكان لەبازاردا بەرزبكەنەوە.
وتیشی بەندەرەكان سەرچاوەیەكی گرنگی ئابوری و  ئاڵوگۆی كاڵاو شمەكن بۆ عیراق لەگەڵ ووڵاتانی دەرەوە و زیان پێگەیاندنیان كاریگەری خراپ و مەترسیدار لەسەر عیراق دروست دەكات.
ئاماژەی بەوەشدا  كە بەندەرەكان برێكی زۆریان لە خۆراك و دەرمانی كۆگاكراو تێدایە كە رێگە نەدان بە گواستنەوەیان بۆ بازارەكان رەنگە رووبەرووی خراپبوون و تێكچوونیان بكاتەوە و بەوەش وێرای زیانە داراییە گەورەكەی بۆ بازارەكانیش خراپەو نرخەكان بەرزدەكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە