کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە كەركوك پرۆژەی خزمەتگوزاری لەگەڕەكە كوردیەكان جێبەجێدەكرێت

.

02:28 PM - 23/11/2019

حكومەتی عیراق پڕۆژەی خزمەتگوزاری پێشكەش بەو گەڕەكە كوردییانەی كەركووك دەكات كە لەلایەن ئیدارەی ئێستای شارەكەوە پشتگوێ خراون.
لەو بارەیەوە ڕێبوار تەها ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن (ڕاكان جبوری) پارێزگاری كەركووك بە وەكالەت چەند گەڕەكێكی كوردنشین لە كەركووك لە ڕووی خزمەتگوزارییەوە پشتگوێ خران، نوێنەرانی كەركووك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق چەند جارێك لەگەڵ وەزیری پلاندانان سەبارەت بەو پرسە كۆبوونەوە و دواجار وەزیری پلاندانان بە نوسراوی ڕەسمی ڕەزامەندی دەربڕی و پرۆژەكانیش دەگەیەندرێتە گەڕەكەكانی (باروتخانە و كوردستان و دەروازە و پەنجا عەلی و شۆراو) لە كەركووك.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە