کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڕزگار عەلی : كۆنفرانسی مەكتەبەكان بەسەركەوتوویی كۆتایی هاتووە

.

11:08 AM - 23/11/2019



 ڕزگار عەلی سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردن لە لێدوانێكدا رایگەیاند: دوای كۆنفرانسی كۆمیتەكان دەستیانكرد بە قۆناغێكی تری پرۆسەكە ئەویش كۆنفرانسی مەكتەبەكانی یەكێتییە.
وتیشی: لە قۆناغی دووەمی پرۆسەكەدا توانیویانە زۆر بەباشی كارەكان بەڕێوەببەن و ئاماژەی بەوەكرد هەڤاڵانی ئەو مەكتەبانەی كۆنفرانسیان تێدا بەڕێوەچووە لە كەشێكی دیموكراسیدا نوێنەرەكانیان بۆ چوارەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەستنیشانكرد.
رزگاری عەلی ئەوەی خستەڕوو تائێستا پرۆسەی كۆنفڕانسی مەكتەبەكانی رێكخستن و چاودێری و بیروهۆشیاری و خزمەتی پێشمەرگە و رێكخراوە دیموكراتەكان بەسەركەوتووی كۆتاییهاتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە