کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەڤیدیۆ ...زیورخی سویسرا گونجاوترین شاری جیهانە بۆ ژیانكردن

.

10:44 AM - 23/11/2019




لەكۆی 40 شار لەجیهاندا شاری زیورخی سویسرا وەك گونجاوترین ناوچەی جیهان بۆ تێدا ژیان دەستنیشانكرا ، بەپێی پێوەرەكانی ئاماژەی پیكسا بۆ پێوانەكردنی تێكڕای گەشەی ئابوری  و كواڵێتی و دابەشكردنی داهات بەسەر دانیشتواندا ،زیورخ شارێكە كەتیایدا مەرجەكانی خۆشنودی و ئاسایش و سەلامەتی و سەرپەرشتیكردنی لەخۆگرتوە.
بەپێی هەمان ئاماژە لەكۆی ئەو 40 شارەی جیهان كەدیاریكراون، 20 شاریان گونجاون بۆ تێدا ژیان كە 15 شاریان دەكەوێتە ئەوروپاوەو لەنێو ئەوانیشدا زیورخ گونجاوترینیانە.
برۆنۆ لانفین سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای (دی ئاند ئێل بارتنرز)ی راوێژكاری كە ئەركی كۆكردنەوەی داتایە دەڵێت ،نرخی هەموو شتێك لەزیورخ گرانە بەڵام ئەوەی پەیوەستە بەكاركردن و نیشتەجێبوون و خۆشگوزەرانی و خوێندن و سەلامەتی كەسێتی بەجۆرێكن كە مایەی سەرسامبوونن.
بەدوای زیورخدا ڤێننای پایتەختی نەمسا دێت و هەریەك لەتایپەی پایتەختی تایوان و ئۆتاوا لەكەنەدا بەدوو شاری گونجاوی دەرەوەی ئەوروپا دەژمێردرێت كە تیایدا ژیان بەسەر بردن لەئاستێكی پێوانەیدایە.

UguD3E7pDC8

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە