کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سبەینێ وەفدێكی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

.

09:15 - 22/11/2019

بریارە وەفدێكی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی چەند پرسێكەوە، سەردانی بەغدا بكات.
سەرچاوەیەكی تایبەت لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە گەلی كوردستانی راگەیاند: شەممە وەفدێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای عیراق و پەرەپێدانی ئەو گفتوگۆیانەی لەنێوان هەرێم و بەغدا هەیە لەبارەی نەوت و بودجەوە.
وەفدەكەی هەرێمی كوردستان پێكهاتووە لە ئاوات جەناب وەزیری دارایی هەرێم و رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و د.ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و د.ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat: 12728 27500 V

Hotbird: 112962 27500 H

سەرەوە