کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران سیستمێكی بەرگری مووشەكی بەسەركەوتوویی تاقیكردەوە

.

09:09 PM - 22/11/2019

ئاژانسی هەواڵی میهری ئێرانی ئاماژەی بەوەداوە كە تاقیكردنەوەی سیستمی بەرگری مووشەكی خورداد -15 ی دروستكراوی ناوخۆی ئێران بەسەركەوتوویی كۆتایی هات, ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەداوە كە  رۆژی هەینی ئەو سیستمە بەرگرییە مووشەكییە لە مانۆڕێكی سەربازیدا لە پارێزگای سمنان تاقیكراوەتەوە.
بەپێی زانیارییەكان سیستمی بەرگری مووشەكی خورداد-15 توانای ئاشكراكردنی چەندین ئامانجی جیاواز لە نێویشیاندا فڕۆكەی سەربازی و بێفڕۆكەوانی لە بازنەیەكی 150 كیلۆمەتریدا هەیە, و تا دووری 120 كیلۆمەتر شوێن ئامانجەكان بكەوێت, هەروەها لە تواناشیدا هەیە لە بازنەیەكی 85 كیلۆمەتریدا ئامانجی ناڕوون ئاشكرابكات و لە دووری 45 كیلۆمەترەوە بیپێكێت, هەروەك لە توانیادایە 6 ئامانج لە یەك كاتدا بپێكێت و لەماوەی 5 خولەكیشدا ئامانجەكانی تێكبشكێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە