د.بەرهەم پەیوەندی تەلەفۆنی لەمیری قەتەرەوە پێگەیشت
.
1396 جار بینراوە
11/22/2019 -
د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە شێخ تەمیم حەمەد میری قەتەرەوە پێگەیشت.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا میری قەتەر پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ عیراق دووپاتكردەوە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگە هەنوكەیەكان و بەدیهێنانی چاكسازیی و سەقامگیری، هەروەها تەئكیدی كردەوە لەگرنگی بەهێزكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان عیراق و قەتەر.
لای خۆیەوە سەرۆك كۆماری عیراق سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ شێخ تەمیم دەربڕی بۆ پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ عیراق و پێویستی بەرزكردنەوەی ئاستی پەیوەندییەكان و هاریكاری هاوبەش لەبوارە جیاجیاكان دووپاتكردەوە، بەجۆرێك خزمەت بە هەردوو گەلی دۆست و سەرجەم گەلانی ناوچەكە بكات.