کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیژنەی نەزاهە بەڵگە لەسەر گەندەڵیی دۆسێی نەوت دەداتە دادگا

.

09:03 PM - 22/11/2019

لیژنەی نەزاهەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردەوە زۆرینەی ئەو كەسانەی تێوەگلاون لەدۆسێی گەندەڵیی گرێبەستە نەوتیەكان و زیادكردنی دراو سەر بە لایەنە سیاسیەكانن و ئاماژەی بەوەكرد نوێنەران لیژنەیەكی تایبەتی بەو دۆسێیە هەیە و بەڵگەكان دەداتە دادگا بۆ كاری پێویست.
عالیە نوسەییف ئەندامی لیژنەی نەزاهە ووتی: لیژنەیەك لەناو پەرلەمان پێَكهاتووە لەبارەی گەندەڵیی گرێبەستە نەوتیەكان و لیژنەی نەزاهە كاری كردووە بۆ پەسەندكردنی یاسای گێڕانەوەی پارە براوەكان لەپێناو دانانی بنەمایەكی یاسایی كە یارمەتیدەر بێت بۆ كردنەوەی دۆسێكانی گەندەڵیی و لێپرسینەوەی تۆمەتباران.
وتیشی: لیژنەی نەزاهە لیژنەیەكی پێكهێناوە لەبارەی لێكۆڵینەوە لەكۆمپانیای نەوتی باكوور و گەندەڵیی چەند كۆمپانیایەك و گرێبەستە نەوتیەكان و ئاماژەی بەوەكرد فشاری بەهێزی شەقام و جەماوەریی پاڵنەرێكی بەهێز دەبێت بۆئەوەی زۆرێك لەدۆسێكانی گەندەڵیی بخرێتە بەردەم دادگا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە