کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پادشای ئوردون داعش لە رۆژئاوای عیراق سەریهەڵداوەتەوە

.

08:59 PM - 22/11/2019

شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن لە میانی بەشداری لە گفتوگۆكانی پەیمانگەی واشنتۆن بۆ سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند دەتوانین بڵێین داعش لە عیراق و سوریا شكستی هێنا, بەڵام لەناونەچووە , و لە دوو مانگی رابڕدوودا لە نزیك سنوورەكانی ئوردن لە رۆژئاوای عیراق جموجوڵەكانیان دەستپێكردۆتەوە, وتیشی مەترسییەكە جیهانییە و پێویستە هەموو سیاسیەكان ئەو راستییە بزانن, شا عەبدوڵا راشیگەیاند جیهادییە تەكفیرییەكان ئاستەنگیان بۆ تەواوی جیهان دروستكردووە،  وتیشی بەهۆی تۆڕی ئینتەرنێت و پێگە كۆمەڵایەتییەكانەوە هەموو جیهان ڕووبەرووی مەترسی دەبێتەوە , و ئەگەر هەمووان پێكەوە كارنەكەن بۆ دیاریكردن و لە ناوبردنی دوژمنی راستەقەینە , ئەوا جیهان كاتێكی زۆری دەوێت بۆ رزگاربوونی یەكجارەكی لەو گرووپە تیرۆریستییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە