کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خۆپیشاندانەكانی عێراق درێژەیان هەیە و بەندەری ئوم قەسر كرایەوە

.

07:19 PM - 22/11/2019

خۆپیشاندانەكان لە بەغدا و ژمارەیەك لە پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عیراق درێژەیان هەیە, و لە بەغدای پایتەخت هێزە ئەمنیەكان لە نزیك پردی ئەحراری ناوەڕاستی بەغدا بەگازی فرمێسك ڕێژ هەوڵی بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەرانیاندا, هەروەك لە شەقامی رەشیدیش شەڕو پێكدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكاندا روویانداوە , وە بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە خۆپیشاندانەكانی بەغدادا 2 كەس كوژراون و 22 كەسی تریش برینداربوون.
لە لایەكی ترەوە لە شارەكانی دیوانیەو ناسریەو میسان و موسەنا و كەربەلا و نەجەف و بابل و زیقار خۆپیشاندان روویاندا , وە لەسەر رێگای نێوان قەڵای سوكەر و كێلگەی غرافی نەوتی لە زیقار خۆپیشاندەران خەیمەیان هەڵدا و ئەو رێگایەیان داخست, هەروەها فەرمانبەرانی گرێبەست و كرێكاران لە پارێزگای دیوانییە مانگرتنی گشتییان راگەیاند, هاوكات لەژێر فشاری خۆپیشاندەراندا بەڕێوەبەری ناحیەی فەزیلە لە زیقار دەستلەكاركێشانەوەی پێشەكەشكرد, لەشاری بەسرەش هێزە ئەمنییەكانیش لە هەڵمەتێكدا بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران كرد و بەندەری ئوم قەسریان كردەوە , دوای ئەوەی بۆ ماوەیەك لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخرابوو و 4 خۆپیشاندەریشیان دەستگیركرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە