کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ترەمپ: ئەنجومەنی پیران دادگایی دەكەم

.

07:16 PM - 22/11/2019

وتەبێژی كۆشكی سپی ئاشكرایكرد كە دۆناڵد ترەمپ دەیەوێت رێوشوێنی لەسەر كارلابردنی لە ئەنجومەنی پیران بەڕێوەبچێت. هۆگان جیدلی وتەبێژەكەی كۆشكی سپی لە لێدوانێكی رۆژئامەوانیدا باسی لە هەوڵەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی وڵاتەكەی كرد بۆ لێپرسینەوە و لەسەركارلابردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا و رایگەیاند ترەمپ دەیەوێت رێوشوێنەكانی لەسەر كارلابردنی لە ئەنجومەنی پیران بەڕێوەبچێت.  دەرباەی ئەو داوای ترەمپ، وتەبێژەكەی كۆشكی سپی رایگەیاند كە هۆكارەكە ئەوەیە زۆربەی ئەندامانی ئەنجومەنی پیران سەربە پارتی كۆمارین و ترەمپ خۆشی لە كۆمارییەكانە و دەیەوێت لەوێ مامەڵەیەكی دادپەروەرانەی لەگەڵ بكرێت.  پێشبینیشی كردوە جۆ بایدن، ركاربەری ترەمپ و جێگری سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لەنێو شایەتحاڵەكاندا بێت كە لەكاتی لێپرسینەوەكەدا دژبە ترەمپ بوەستنەوە. جیدلی وتیشی ئەوانەی دژی ترەمپ شایەتی دەدەن، خۆشیان لە گەندەڵی تێوەگلاون، وەك خودی جۆ بایدن و هینتەر بایدن  ئادەم شێف.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە