کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەڵمانیا داوای دانانی سنوورێك بۆ چەكی ئەتۆمی لە جیهان دەكات

.

06:59 PM - 22/11/2019

هایكۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە سەردانێكیدا بۆ شاری هیرۆشیمای ژاپۆن ئاماژەی بەوەدا بەرلین پشتیوانی دانانی سنوورێك دەكات بۆ بڵاوبوونەوەی چەكی ئەتۆمی, بەڵام رەتیشیكردەوە وڵاتەكەی تاك لایەنانە دەستبەرداری ئەو چەكە مەترسیدارە ببێت , هایكۆ ماس لە وەڵامی داوایەكی پارتی سۆسیال دیموكرات و پارتی سەوز و چەپەكانی وڵاتەكەیدا كە داوایان كردبوو ئەڵمانیا چەكە عەمباركراوە ئەتۆمییەكەی لە ناوچەی بوشلی ئەڵمانیا بكشێنێتەوە و لە ناوچەیەكی تر بشاردرێنەوە ,بەڵكو دەبێت لە هەموو جیهاندا ئەو چەكە مەترسیدارە لەناوببرێت.
هەر بەپێی زانیارییەكان ئەڵمانیا ژمارەیەك چەكی ئەتۆمی لە سیستمی بەرگری ناتۆدا هەیە كە بە 20 بۆمبی ئەتۆمی مەزەندە دەكرێت , هەروەك خاوەنی فڕۆكەی شەڕكەری جۆری تۆرنادۆیە كە توانانی هەڵگرتن و بەكارهێنانی ئەو بۆمبە ئەتۆمییانەی هەیە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە