کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بێگەرد تاڵەبانی: تەنها 1.6%ی كۆی وەبەرهێنان لەبواری كشتوكاڵدایە

.

03:53 - 22/11/2019


(بێگەرد تاڵەبانی) وەزیری كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند، تەنها لەسەدا یەك پۆینت 6ی كۆی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان لەبواری كشتوكاڵدایە‌و ئەمەش رێژەیەكی دڵخۆشكەر نییە.
(بێگەرد تاڵەبانی) بە ئەنادۆڵی راگەیاندوە، بەپێی داتاكانی وەزارەت دەركەوتووە كە لەسەدا 1 پۆینت 6ی كۆی ئاستی وەبەرهێنان لەبواری كشتوكاڵدایە، ئەمەش رێژەیەكی دڵخۆشكەر نیە، بۆیە پلانی خۆمان هەیە، چ بە دیاریكردنی پلانی وەبەرهێنان، چ بە سەرنج و پێشنیازی خۆمان، بۆ ئەوەی جێ پەنجەی وەزارەتمان دیاربێت لە پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵدا.
سەبارەت بەو سەرنج و پێشنیازانەش وەزیری كشتوكاڵی هەرێم وتی، یاسایەك هەیە كە وەبەرهێنەران كاری پێدەكەن، ئەوپەڕی ئاسانكاری دەكرێت بۆ كۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەكان، لەگەڵ ئەوەشدا لە بواری كشتوكاڵیش كۆمەڵێك رێنمایی تایبەت هەیە، كە دەرگا دەكاتەوە بۆ وەبەرهێنەران تاوەكو بتوانن كەرتی كشتوكاڵ بەرەو پێشەوە ببەن، لە ئێستاشدا خەریكی هەمواركردنەوەی ئەو ڕێنماییانەیین.
بەپێی ئامارەكانی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان، ٣٠ پرۆژەی وەبەرهێنان لەبواری كشتوكاڵ لەنێوان ساڵانی 2006- 2019 لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی‌و دهۆك جێبەجێ كراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat: 12728 27500 V

Hotbird: 112962 27500 H

سەرەوە