کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێدەچێت رێكەوتنەكەی ئۆپیك پڵەس درێژبكرێتەوە

.

03:49 PM - 22/11/2019


سەرەتای مانگی داهاتوو وڵاتانی ئۆپیك‌و هاوپەیمانەكانی لە ڤیەنای پایتەختی نەمسا كۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دۆخی بازاڕەكانی نەوت‌و ئەو ڕێككەوتنەی بۆ كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت كاری پێدەكەن.
سەرچاوەیەكیش بە رۆیتەرزی راگەیاندوە، دوو سیناریۆ هەن بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەكەدا قسەیان لەسەر بكرێت، یەكێكیان ئەوەیە كە بڕیاربدرێت رێكەوتنی ئۆپیك پڵەس تاوەكو كۆتایی مانگی حوزەیرانی 2020 درێژبكرێتەوە، سیناریۆی دووەمیش ئەوەیە كە ئەو بڕیارە بۆ سەرەتای ساڵی داهاتوو دوابخرێت.
ئاماژەی بەوەشكردوە، پێدەچێت لە كۆبوونەوەی مانگی داهاتوودا سیناریۆی یەكەم پەسەندبكرێت‌و بڕیار لەسەر درێژكردنەوەی رێكەوتنەكە بدرێت بۆ ئەوەی ئاماژەیەكی باش بدرێتە بازاڕەكانی نەوت، لەبەرئەوەی سعودیە نایەوێت نرخی نەوت دابەزێت، چونكە بەهۆی خستەڕووی پشكەكانی كۆمپانیای ئارامكۆوە دەیەوێت نرخی نەوت لەو ئاستەی ئێستای نزمتر نەبێت.
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، هێشتا ڕوون نییە كە بارودۆخی بازاڕەكانی نەوت لە چارەكی یەكەمی 2020دا چۆن دەبێت، چونكە مەترسی لەسەر كەمبوونەوەی خواست هەیە‌و پێدەچێت لە عیراق‌و نەیجیریاش بەرهەمهێنانی نەوت زیادبكات.
وڵاتانی ئۆپیك‌و هاوپەیمانەكانی لەمانگی تەمموزی ئەمساڵدا بڕیاریاندا كە رێككەوتنی كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت تاوەكو كۆتایی مانگی ئاداری 2020 درێژبكەنەوە، بەپێی رێككەوتنەكەش وڵاتانی بەشداربوو رۆژانە یەك ملیۆن‌و 200 هەزار بەرمیل نەوت، كەمتر دەخەنە بازاڕەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە