حكومەتی عیراق هەواڵێكی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند

.

66111 جار بینراوە

11/22/2019 -



 (سامر غەزبان) وەزیری نەوتی عیراق ئاشكرایكرد، هەرێمی كوردستان لەسەرەتای ساڵی 2020وە رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت تەسلیمی حكومەتی فیدڕاڵی دەكات‌و بڕیارە رۆژی یەكشەممەش وەفدێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بكەن.
وەزیری نەوتی عیراق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، نەوتی هەرێمی كوردستان تەسلیمی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) دەكرێت‌و ئەو هەڵدەستێت بەهەناردەكردنی لەڕێگەی بۆری نەوتەوە بۆ بەندەری جەیهانی توركیا.
بەو پێیە بێت حكومەتی عیراقیش لەساڵی 2020 بەردەوام دەبێت لەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان .

هەر لەو چاپێكەوتنەدا وەزیری نەوتی عیراق  وتیشی، حكومەتی هەرێم پابەند دەبێت بە تەسلیمكردنی ئەو بڕە نەوتە بە كۆمپانیای سۆمۆ كە رۆژانە 250 هەزار بەرمیلە، بۆ ئەوەی كۆمپانیای سۆمۆ بیفرۆشێت‌و داهاتەكەشی وەكو هەموو داهاتەكانی تر بچێتە سەر بودجەی فیدراڵی ،
ئاماژەی بەوەشكرد، هەرێمی كوردستان لەمانگی ڕابردوودا 440 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە، بەڵام بەگوێرەی یاسای بودجەی ساڵی 2019 هیچ بڕە نەوتێكی تەسلیمی حكومەتی فیدراڵی نەكردووە.
لەبارەی دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی هەرێم‌و بەغداشەوە وەزیری نەوتی عیراق وتی، بڕیارە رۆژی یەكشەممە وەفدێك لە وەزیرانی حكومەتی هەرێم بێنە بەغدا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بودجەی ساڵی 2020ی عیراق.

زۆرترین خوێنراو

ڤیدیۆکەت بنێرە
  • ئەتوانن ئەم جۆرە ڤیدیۆیانە بنێرن


  •  
     
     
     
     
     
زانستی
وەزارەتی خوێندنی باڵا فەرمانی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان دەردەکات

پاڵپشت بە بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی فەرمانی وەزاری دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی ساڵی خوێندنی (٢٠١٥-٢٠١٦) ئاراستەی گشت زانکۆکانی کوردستان دەکات بەمەبەس زیاتر