کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەتڵەتیك بیلباو دەیەوێت خافی مارتینێز بگەڕێنێتەوە ریزەكانی

.

02:52 PM - 22/11/2019


 بەرپرسانی یانەی ئەتڵەتیك بیلباوی ئیسپانی یاریزانێكی بایرن میونشنیان كردۆتە ئامانج و لە پلانی ئەوەشدان لە میركاتۆی زستانەدا بیبەنە ریزەكانیانەوە  سەرچاوەیەكی نزیك لەو یانە ئیسپانیە ئاشكرای كردووە : بەرپرسانی یانەی ئەتڵەتیك بیلباو چاویان بڕیوەتە تواناكانی خافی مارتینێزی یاریزانی هێڵی ناوەراستی یانەی بایرن میونشن و  لە هەوڵێكی زۆیشدان لە میركاتۆی زستانەی ئەم وەرزەدا تواناكانی ئەو یاریزانە بەدەست بهێنن و جارێكی تر ناوبراو بگەڕێننەوە ریزەكانیان  ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش كردووە : لە ماوەی داهاتوودا بەرپرسانی یانەی بیلباو چاودێری خۆیان دەنێرنە ئەڵمانیا تا بتوانن لە نزیكەوە لەگەڵ بەرپرسانی یانە باڤارییەكە گفتوگۆئەنجام بدەن  لەلایەكی تریشەوە رۆژنامەكانی ئەڵمانیا باسیان لەوە كردووە : هەرچەندە مارتینێز تا هاوینی 2021 گرێبەستی لەگەڵ بایرن هەیە  بەڵام پێدەچێت بەرپرسانی پاڵەوانی حەوت وەرزی رابردووی بۆندس لیگا ئامادەبن دەستبەرداری ببن  بە تایبەتی لە كاتێكدا كە ئەو یاریزانە تەمەنی لە هەڵكشاندایە و ئاستیشی وەرز لە دوای وەرز بەرەو دابەزین دەچێت.
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە