کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یۆڤانتۆس بۆندێكی گرانبەهای بۆ كڕینی مباپێ ئامادەكردووە

.

02:46 PM - 22/11/2019


 یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە ئامادەكاریدایە تا لە هاوینی داهاتوودا گرێبەستێك لەگەڵ كیلیان مباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان ئیمزا بكات و ناوبراو بهێنێتە ریزەكانی  سەرچاوەیەكی نزیك لەو یانەیە بە رۆژنامەكانی ئیتاڵیای راگەیاندووە : ئەندریا ئەنێلی سەرۆكی یانەی یۆڤانتۆس بە نیازە لە ماوەی داهاتوودا پەیوەندی بە ناسڕ خلێفی خاوەنی یانەی پاریس سان جێرمانەوە بكات  ئەویش بە هیوای ئەوەی هەردوولا لەسەر بۆندی مباپێ بگەنە رێكەوتن  ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشكرا كردووە : ئەنێلی لای خۆیەوە لە ئامادەكردنی بۆندێكی گرانبەهادایە بۆ ئەوەی لە پێناو دەستە بەر كردنی تواناكانی ئەو یاریزانە پێشكەشی پی ئێس جی بكات  لەلایەكی تریشەوە رۆژنامە ئیتاڵیەكان ئاماژەیان بەوە كردووە : ئەگەرێكی زۆری هەیە ئەنێلی لە كڕینی مباپێ سەركەوتوو بێت  ئەویش بەهۆی ئەوەی ئەو یاریزانە لاوە لە ماوەی رابردوودا ئیدارەی پی ئێس جی لەوە ئاگادار كردۆتەوە كە ئارەزوویەكی زۆری هەیە دوای یۆرۆی 2020 پەیوەندی بە یانەیەكی دەرەوەی فەڕەنسا بكات  بە تایبەتی یانەكانی ریاڵ مەدرید و یۆڤانتۆس كە هەر لە منداڵییەوە خەون بەوەوە دەبینێت لە ریزی یەكێك لەو دوو یانە بە ناوبانگە یاری بكات  كیلیان مباپێی تەمەن 20 ساڵ لە هاوینی 2017 ەوە پەیوەندی بە ریزەكانی یانەی پاریس سان جێرمانەوە كردووە و لەگەڵ ئەو یانەیەشدا توانیویەتی لە كۆی 98 یاری رەسمی 69 گۆڵ تۆمار بكات و 36 گۆڵیش دروست بكات .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە