ئینتەرمیلان بیر لە گواستنەوەی ئۆلیڤیە گیرۆ دەكاتەوە
.
351 جار بینراوە
11/22/2019 -
ئیدارەی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی چاویان بڕیوەتە تواناكانی ئۆلیڤیە گیرۆی هێرشبەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی و لە هەوڵێكی زۆریشدان لە میركاتۆی زستانەدا تواناكانی بەدەست بهێنن سەرچاوەكانی هەواڵ ئاشكرایان كردووە : بەرپرسانی یانەی ئینتەرمیلان لە ئامادەكاریدان تا لە ماوەی داهاتوودا گفتوگۆكانیان لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی ئەو یاریزانە فەڕەنسیە ئەنجام بدەن سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژەیان بەوەش كردووە : لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا و دوا بەدوای گفتوگۆ كردن لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی گیرۆ بەرپرسانی نێراتزووی لە پێناو یەكلایی كردنەوەی بۆندی ئەو یاریزانە پەیوەندی بە ئیدارەی چێڵسیەوە دەكەن ئەویش بە هیوای ئەوەی بتوانن ئیدارەی بلوز رازی بكەن بە دەست بەرداربوون لە تواناكانی ئەو یاریزانە تەمەن 33 ساڵە لە بەرژەوەندی یانەكەیان.