کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توتنهام هۆتسبێر چاوی بڕیوەتە تواناكانی حەكیم زیاش

.

02:37 PM - 22/11/2019


 بەرپرسانی یانەی توتنهام هۆتسبێر جارێكی تر هەوڵەكانی بۆ كڕینی حەكیم زیاشی ئەستێرەی یانەی ئەیاكس ئەمستەردامی هۆڵەندی دەست پێ كردووە و لە پلانی ئەوەشدایە لە میركاتۆی زستانەدا ئەو یاریزانە ببەنە ریزی یانەكەیانەوە  سەرچاوەكانی هەواڵ ئاشكرایان كردووە : خۆسیە مۆرینۆی  راهێنەری نوێی توتنهام  چاوی بڕیوەتە تواناكانی حەكیم زیاش و هەموو هەوڵێكی خۆشی خستۆتە كار تا لە مانگی یەكی داهاتوودا ئەو یاریزانە بهێنێتە ریزی یانەكەیەوە  سەرچاوەكانی هەواڵ باسیان لەوەش كردووە : هەرچەندە لە ماوەی رابردووشدا زیاتر لە جارێك بەرپرسانی ئەو یانە لەندەنیە گفتوگۆیان لەگەڵ ئیدارەی یانەی ئەیاكس ئەنجامداوە  بەڵام ئیدارەی ئەو یانە هۆڵەندیە ئامادەنین بە نرخێكی كەم دەستبەرداری ببن  هەربۆیە بەرپرسانی توتنهام لای خۆیانەوە بۆندێكی گرانبەهایان ئامادەكردووە  تا لە بەرامبەر گواستنەوەی حەكیم زیاشی تەمەن 26 ساڵ پێشكەشی ئەو یانە هۆڵەندیەكەی بكەن .
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە