کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاریس سان جێرمان هەوڵی گواستنەوەی ئادەم لالانا دەدات

.

02:34 PM - 22/11/2019


 بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی چاویان بڕیوەتە تواناكانی ئادەم لالانای یاریزانی هێڵی ناوەراستی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی و لە هەوڵێكی زۆریشدان لە میركاتۆی هاوینەی داهاتوودا تواناكانی بەدەست بهێنن  رۆژنامەكانی فەڕەنسا ئاشكرایان كردووە : بەرپرسانی یانەی پی ئێس جی لە ئامادەكاریدان تا لە ماوەی داهاتوودا گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی لالانا ئەنجام بدەن  ئەویش تا ناوبراو رازی بكەن لە هاوینی داهاتوودا و دوای كۆتایی هاتنی ماوەی بۆندەكەی لەگەڵ رێدز بە بێ بەرامبەر روو لە ریزەكانیان بكات  رۆژنامەكانی فەڕەنسا ئاماژەیان بەوەش كردووە : بەرپرسانی یانە پاریسیەكە ئامادەن بۆندێك بۆ ماوەی 3 وەرز لەگەڵ ئەو یاریزانە ئینگلیزی ئیمزا بكەن و هەمان مووچەی ساڵانەشی پێشكەش بكەن كە لە ئێستادا لەگەڵ یانەكەی وەرزی دەگرێت   ئادەم لالانای تەمەن 31 ساڵ لە هاوینی 2014 ەوە لە ریزەكانی یانەی لیڤەرپوڵ یاری دەكات و لەگەڵ ئەو یانەیەشدا هاوینی داهاتوو بۆندەكەی كۆتایی پێدێت .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە