کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گرانێت چاكا لەلایەن سێ یانەوە چاودێری دەكرێت

.

02:33 PM - 22/11/2019


 بەرپرسانی یانەكانی نیوكاسڵ یونایتدی ئینگلیزی و بوروسیامنشنگڵادباخی ئەڵمانی و ئەی سی میلانی ئیتاڵی یاریزانێكی سویسریان كردۆتە ئامانج و لە پلانی ئەوەشدان لە میركاتۆی زستانەدا بیبەنە ریزەكانیانەوە  سەرچاوەیەكانی هەواڵ ئاشكرایان كردووە : بەرپرسانی یانەكانی نیوكاسڵ یونایتد و بوروسیامنشنگڵادباخ و ئەی سی میلان چاویان بڕیوەتە تواناكانی گرانێت چاكای یاریزانی هێڵی ناوەراستی یانەی ئارسناڵ و لە هەوڵێكی زۆیشدان لە میركاتۆی زستانەی ئەم وەرزەدا تواناكانی ئەو یاریزانە بەدەست بهێنن  ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش كردووە : لە ماوەی داهاتوودا بەرپرسانی هەر سێ یانەی ناوبراو دەچنە شاری لەندەن و لە نزیكەوە لەگەڵ بەرپرسانی گەنەز گفتوگۆ ئەنجام دەدەن  گرانێت چاكای تەمەن 27 ساڵ لە هاوینی 2016 ەوە پەیوەندی بە ریزەكانی یانەی ئارسناڵەوە كردووە و لەگەڵ ئەو یانەیەشدا تا هاوینی 2023 گرێبەستی هەیە  بەڵام بەهۆی كێشە لەگەڵ هاندەرانی یانەكە و لێسەندنەوەی شارەی كاپتنی و دوورخستنەوەی لە یاریەكانی رابردووی یانەكەیدا  ئەو یاریزانە لە ریزی یانە لەندەنیەكە هەست بە ئاسوودەیی ناكات و هەر ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی بەرپرسانی یانەكەی لە میركاتۆی زستانەدا دەست بەرداری ببن  بە تایبەتی لە كاتێكدا كە ناوبراو لە رێی بەڕێوەبەری كارەكانیەوە بەرپرسانی ئارسناڵی لەوە ئاگادار كردۆتەوە كە ئارەزووی ئەوە دەكات لە ماوەی داهاتوودا روو لە ریزی یانەیەكی تر بكات.
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە