کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فلۆریدا بەرامبەر بە ئانهایم بردنەوەی دەستەبەركرد

.

02:27 PM - 22/11/2019


 لە میانی یارییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی پاڵەوانێتی هۆكی سەرسەهۆڵی ئەمریكا و لە ركابەرییەكانی گروپی ئەتڵانتیك  هەردوو تیپی فلۆریدا و ئانهایم رووبەرووی یەك بوونەوە   لە گێمی یەكەمدا یاریزانانی ئانهایم بە ئاستێكی بەرزەوە دەركەوتن و  لەو گێمەشدا بە گۆڵێك پێشكەوتن  لە گێمی دووەمیشدا یاریزانانی ئانهایم درێژەیان بە پێشكەش كردنی ئاستە بەرزەكەیاندا لەو گێمەشدا بە 3 گۆڵ بەرامبەر بە 2 گۆڵ پێش تیپی میوان كەوتن  لە گێمی سێیەمدا یاریەكە بەهێزیەكی زیاتری بەخۆوە بینی و لەو گێمەشدا تیپی فلۆریدا دوو گۆڵیان تۆماركرد و ئەنجامەكەیان یەكسان كردەوە دواتر هەردوولا پەنایان بردە بەر كاتی زیادكراو و سەرەنجامیش  تیپی فلۆریدا بە 5 گۆڵ بەرامبەر بە 4 گۆڵ تیپی ئانهایمی دووچاری شكست كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە