کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی: هیوادارین دوای كۆنگرە یەكێتیی رۆڵی خۆی بگێرێت

.

09:56 PM - 21/11/2019

لەمیانی بەشداریكردنی لە رێوڕەسمی رۆژی شەهیدی ی.ن.ك كە لە هۆڵی تەلاری هونەری سلێمانی بەڕێوەچوو قوباد تاڵەبانی لە لێدوانێكدا وێڕایی دووپاتكردنەوەی وەفا بۆ رێبازی پیرۆزی شەهیدان و بەڵێنی خزمەتكردنی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان باسی لە هەنگاوەكانی بەستنی كۆنگرەی ی.ن.ك كرد و رایگەیاند هیوادارن یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەدوای كۆنگرە حزبێك بێت بگونجێت لەگەڵ ئەم سەردەمە و ئەو ئاستەنگیانەی رووبەڕوویان دەبێتەوە و بێتەوە ناو مەیدان و رۆڵی خۆی بگیرێت لەناو سیستمی حوكمڕانی كوردستان.
وتیشی: لەم رۆژانە وەفدێكی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات بۆ پەرەپێدانی ئەو گفتوگۆیانەی لەنێوان هەرێم و بەغدا هەیە و ئاماژەی بەوەكرد هیچ مووچەیەكی فەرمانبەرانی هەرێم نافەوتێت و حكومەتی هەرێم پابەندە مانگانە مووچە دابەش بكات و بەردەوام دەبێت لەدابەشكردنی مووچە.

vLhnfBVsEOQ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە