کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پارێزگاری هەڵەبجە نامەیەك ئاراستەی سێ سەرۆكایەتیەكەی عیراق دەكات

.

06:33 PM - 21/11/2019

پارێزگاری  هەڵەبجە سەبارەت بە هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكان نامەیەك ئاڕاستەی سێ سەرۆكایەتیەكەی عیراق  و نوێنەرانی كورد دەكات.
لەنامەكەی پارێزگاری هەڵەبجەدا كەئاڕاستەی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی كردووە، ئاماژەی بەوەكردووە بەناوی سەرجەم دانیشتوانی پارێزگاكە بەتوندی رەخنەی خۆمان ئاڕاستەی هەرسێ سەرۆكایەتیەكە دەكەین ، كە بەداخەوە لە ئاست چاوەڕوانی و ساڕێژكردنی نەهامەتیەكانی خەڵكی پارێزگای هەڵەبجەدا نەبوون، لە پڕۆژە یاسای پێشنیاركراو بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكان، كە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كراوە، هەروەها سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كراوە، لە هەردوو پرۆژە یاسا پێشنیاركراوەكەدا پارێزگای هەڵەبجە لەبیركراوە و ژمارەی كورسی هاوشێوەی پارێزگاكانی تری عێراق بۆ دەستنیشان نەكراوە، هەروەها رۆژی 19/11كە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی بۆ پڕۆژە یاسەكە كرد و لەو بڕگەیەدا بەهەمان شێوە رەچاوی پارێزگای هەڵەبجە نەكراوە.
پارێزگاری هەڵەبجە لەنامەكەیدا داوایكردووە: ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرجەم فراكسیۆن و پێكهاتەكانەوە، كە لەكاتی خوێندنەوەی دووەم، بە ئەركی مێژوویی خۆیان هەستن بەرامبەر بە پارێزگای هەڵەبجە و خوێنی شەهیدان و هەستی كەسوكاری قوربانیان و هاوڵاتیانی پارێزگاكە و لەوبڕگەیەدا بە یەكدەنگی هەڵەبجە وەك پارێزگایەكی سەربەخۆ بناسێنن و پشكی خۆی بۆ دیاری بكەن.

cr9p-r1BlfI

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە