کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەلا بەختیار:پێویستە كۆنگرەی ئەمجارە كۆنگرەی گۆڕانكاری بێت

.

06:16 PM - 21/11/2019

مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك  لەكۆڕێكدا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر هەلومەرج ناوخۆیی ‌و دەرەكی لەئێستای كوردستان و عیراق ‌و ناوچەكە، لەگەڵ هەڤاڵانی مەڵبەندی دهۆك كۆبۆوە و تێیدا ، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد گۆڕانكارییەكانی ئێستا نە لەسەر مێژوو، نە لەسەر كاریزما دەوەستێت‌، وتیشی خۆمان نەگۆڕین لەناو ئەم گۆڕانكارییانەدا، نەشیعر دادمان دەدات، نە رابردوو، نە قارەمانێتی ‌و نە پارتیزانی ، راشیگەیاند دەبێ‌ تێبگەین نەخۆمان وەكو تێكۆشەر، تێكۆشەرەكەی سی چل ساڵ لەمەوبەرین، نەحزبەكەشمان حزبكەی سی چل ساڵ لەمەوبەرە، نە حكومەتەكەشمان دەتوانێ‌ وەكو 25 یان 25 ساڵ لەمەوبەر بەڕێوەبچێت، چونكەفەلسەفەی سیاسی و چینایەتی ‌و حوكمڕانی ‌و ئایدۆلۆجی لەدنیادا گۆڕاوە، لەبارەی كۆنگرەشەوە مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە كۆنگرە دەبێ‌ كۆنگرەی گۆڕانكارییەكان بێت‌ و لەدوای كۆنگرەش، سەرەنجام یەكێتی بەستراتیجێكی تازە بێتەدەرەوە و خەڵكیش تێبگات یەكێتی بەجێ نەماوە لەگۆڕانكارییەكان ‌و خۆی دەگۆڕێت ‌و ئامادەیە لەناو ئەم گۆڕانكارییانەدا كێشەكانی خەڵك چارەسەر بكات‌ و ئەمەش ئەركی ئێمەیە، وتیشی ئومێدەوارم ئەوەی جەنابی مام جەلال، بە ئەمانەت بۆ ویژدانمان بەجێیهێشتووە، بەو ئەمانەتەوە بچینە ناو كۆنگرەو بەپێی ئەركەكانی ئێستاش لەناو كۆنگرە گفتوگۆ بكەین، بەپێی پێویستییەكانی ئێستاش ئەندامی كۆنگرە، لەكۆنگرە دەست بەرز بكاتەوە، بۆ ئەوەی كۆنگرە، كۆنگرەی گۆڕانكارییەكان بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە