کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نەسڕ: پێویستە بەزووترین كات عادل عەبدولمەهدی دەستلەكار بكشێنێتەوە

.

01:16 PM - 21/11/2019

 حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانی نەسڕ لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا سووربوونی هاوپەیمانێتییەكەی لەسەر دەست لەكاركێشانەوە عادل عەبدولمەهدی دووپاتكردەوە و رایگەیاندووە هاوپەیمانێتی نەسڕ لە هەموو هاوپەیمانییە سیاسییەكانی تری عیراق زیاتر دژی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدییە و بەپێویستیشی دەزانێت بە زووترین كات عەبدولمەهدی دەستلەكار بكێشێتەوە.
لای خۆیەوە عەدنان زەرفی سەرۆكی كوتلەی نەسڕ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكان ئاماژەی بەوەدا ، دەستێكی دەرەكی هەیە لایەنە سیاسییەكانی عیراقی ترساندووە ، بەوەی ئەگەر عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران دەستلەكار بكشێنێتەوە ئەوا شەڕی ناوخۆیی لە عیراقدا بەرپا دەبێت ، زەرفی راشیگەیاند حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی بەهەموو شێوەیەك شكستی هێناوە لە بەڕێوەبردنی دەوڵەت و بەهۆی بەردەوامبوونی ئەو حكومەتەش لەكارەكانی تادێت خۆپیشاندانەكان فراوان تر دەبن و كەسانێكی زیاتریش دەبنە قوربانی .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە