کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق: زیاتر لە 2 هەزار خۆپیشاندەر ئازاد كراون

.

01:08 PM - 21/11/2019

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا ، تا ئێستا ژمارەی ئەو كەسانەی لە چوارچێوەی خۆپیشاندانەكانی ئەمدواییانەی شارەكانی باشوور و ناوەڕاستی عیراقدا دەستگیركراون و دواتر بە بڕیاری ئاسایی دادگا یان بە كەفالەت ئازادكراون ، گەیشتوەتە 2 هەزار و 400 كەس.
ئەوەش لەكاتێكدایە خۆپیشاندانەكان لە زۆربەی پارێزگاكانی عیراق لە سەرەتای تشرینی یەكەمی ئەمساڵەوە تا ئێستا بەردەوامی هەیە و خۆپیشاندەران بەردەوامن لە داواكاریەكانیان بۆ باشتركردنی گوزەرانیان و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی ، هاوكات پێكدادانەكان و ئاڵۆزییەكانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان ، بووەتە هۆی كوژرانی زیاتر لە 300 كەس و برینداربوونی زیاتر لە 12 هەزاری تر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە