کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەزڵوم عەبدی: دووژمنایەتی توركیا بەرامبەر بە گەلی كوردە

.

12:52 PM - 21/11/2019

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات - هەسەدە لە پەڕەی رەسمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوێتی، توركیا نیگەران بووە لە تویتێكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە بە كوردی پیرۆزبایی لە شەڕڤانانی ژن كردووە ، مەزڵوم عەبدی روونیشیكردەوە كە ئەو هەڵوێستەی توركیا بەڵگەیە لەسەر ئەوەی دوژمنایەتی توركیا بەرامبەر بە گەلی كوردە نەك شەڕڤانان.
جێی ئاماژەیە پێشتر میڵس كاگینس وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە تویتێكدا ئاماژەی بەوەدا بوو ژنان لە رۆژی یەكەمەوە لە شەڕی دژی داعش بەشدارییان كردووە ، وتیشی: ئەوەش هاوپەیمانێتیە نێودەوڵەتی بەهێزتر دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە