کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

روسیا جێگیركردنی سەربازەكانی لە بنكەیەكی‌ ئاسمانی‌ باكووری‌ سوریا راگەیاند

.

12:22 PM - 21/11/2019

لە چوارچێوەی‌ فراوانكردنی‌ چالاكییە سەربازییەكانی لە باكووری‌ سوریا، پۆلیسی‌ سەربازی‌ روسیا كۆنترۆڵكردنی‌ بنكەیەكی‌ ئاسمانی‌ لە پارێزگای‌ حەڵەبی‌ باكووری‌ سوریا راگەیاند كە پێشتر سەربازگەیەكی هێزەكانی ئەمریكا بووە ، لەو بارەیەوە پۆلیسی‌ سەربازی‌ روسیا رایگەیاند بنكەی‌ ئاسمانی‌ سیرینی‌ لە نزیك شاری‌ منبج لە پارێزگای‌ حەڵەب كۆنترۆڵكردووە كە پێشتر بەدەست هێزە سەربازییەكانی‌ ئەمریكاوە بوو.
جێی ئاماژەیە بنكەی‌ ئاسمانی‌ سیرین دووەم بنكەی‌ ئاسمانییەكە كە دوای‌ كشانەوەی‌ هێزەكانی‌ ئەمریكا ، لەلایەن روسیاوە كۆنترۆڵ دەكرێت و هێزەكانی‌ تیادا جێگیر دەكات ، هەفتەی‌ رابردووش روسیا هێلیكۆپتەر و سیستمی‌ مووشەكی‌ لە فڕۆكەخانەی‌ قامیشلۆ جێگیركرد و ئێستا وەك بنكەیەك بۆ هێلیكۆپتەرەكانی‌ بەكاریدەهێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە