کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خۆپیشاندانەكانی شارەكانی باشوور و ناوەڕاستی عیراق بەردەوامە

.

12:16 PM - 21/11/2019

خۆپیشاندانەكانی شارەكانی باشوور و ناوەڕاستی عیراق بەردەوامە و تادێت خۆپیشاندانەكان فراوان تر دەبن ، لەو چوارچێوەیەشدا دەیان خۆپیشاندەری‌ ناڕازی‌ لە پارێزگای‌ بەسرە ، دەروازەی‌ سنووری سەفوان-یان لەگەڵ‌ وڵاتی‌ كوەیت داخست و هاتووچۆیان تیادا راگرتووە ، خۆپیشاندەران ئاماژەیان بەوەشداوە لەسەر رێگاكە دەمێننەوە تا ئەو كاتەی داواكارییەكانیان جێبەجێ‌ دەكرێت كە لەسەرو هەموویانەوە رەخساندنی هەلی كارە.
هاوكات لە ناسڕەیە و كوت خۆپیشاندانی چین و توێژە جیاجیاكان بەردەوامە و خۆپیشاندەرانیش سوورن لەسەر رەتكردنەوەی رێككەوتنە سیاسییەكەی نێوان لایەنەكان بۆ بەردەوامبوونی حكومەتی ئێستای عیراق لەسەر كارەكانی و داواكاریشن عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران دەستلەكار بكێشێتەوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە