کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەست لەكاركێشانەوەی سەرۆك دۆخی پۆلیڤیای ئاڵۆزتر كردووە

.

12:15 PM - 21/11/2019

هەرچەندە لەژێر فشاری خۆپیشاندەران لە دوو هەفتەی ڕابردوودا گۆڕانكاری گەورە لەسیستمی حكومڕانی بۆلیڤیا روویدا و ئیڤۆ مۆرالیس سەرۆكی ئەو وڵاتە لەگەڵ بەشێكی زۆری وەزیرەكان دەستیان لەكاركێشایەوە و بەرەو مەكسیك هەڵاتن و سەرۆكی نوێ بۆ ئەو وڵاتە هەڵبژێردراوە، بەڵام ئەو ڕووداوانە نەك هەر نەیتوانیوە چارەسەری دۆخی بۆلیڤیا بكات، بەپێچەوانەوە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەكانی زیاتر و فراوانتر كردووە، لەچەند رۆژی ڕابردووشدا پێكدادانی توند لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكان روویدا و بەو هۆیەوە 8 خۆپیشاندەر كوژران.@@ڕاپۆرتی وێنەیی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە