کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمرۆ هەفتەی 5ی خولی نایابی كوردستان بەرێوەدەچێت

.

11:15 AM - 21/11/2019

 وا بریارە ئەمرۆ هەفتەی پێنجی یاریەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان بەرێوە بچێت كە سەرجەم یاریەكان لەیەك كاتدا و لەسەعات 2 و 30 دەقیقەی پاش نیوەرۆ دەستپێدەكەن  یانەی نەورۆزی شاری سلێمانی لەیاریگای خۆی پێشوازی لەدهۆك دەكات   لەجەولەی پێشوو نەورۆز یاری نەكرد و چاوەروان بوو  بۆ ئەم یاریەش ئامانجیەتی بەپشت بەستن بەیاریگا و هاندەر یەكەم سەركەوتن لەم وەرزەی خولەكە تۆمار بكات دوای ئەوەی لە 3 یاری رابردوی 2 یەكسان بون و شكستێكی هەیە و بە 2 خاڵ لەپلەی 11یەمی ریزبەندی دەبینرێت   لەیاریەكی تردا یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دوای دورخستنەوەی راهێنەرەكەی و دانانی راهێنەرێكی نوێ دور لەیاریگای خۆی دەبێتە میوانی زێرەڤانی   پێشمەرگەی سلێمانی تا ئێستا بە بارودۆخێكی خراپدا رۆیشووە و لە4 یاری رابردوی بردنەوەی تۆمار نەكردووە و بەتەنها خاڵێك دوا پلەی ریزبەندی گرتووە  لەشاری هەولێریش هەردوو یانەی هەولێری پێنجەم و پێشمەرگەی هەولێری شەشەم بەیەك دەگەن   لەلایەكی ترەوە یانەی دەربەندیخان كە لەپلەی سێیەمدایە بەپاڵپشتی هاندەرە زۆرەكەی میوانداری زاخۆی حەوتەم دەكات   یانەی سیروانی نوێی پێشەنگی ریزبەندی خولەكە بەئامانجی پاراستنی پێگەكەی  و مانەوەی لەپلەی یەكەم  لەم هەفتەیەدا و لەیاریگای خۆی روبەروی برایەتی دەبێتەوە   یاریەكەی تری هەفتەی پێنجەم لەنێوان سۆران و شێروانە دەبێت   لەم هەفتەیەدا یانەی هەندرێن چاوەروانە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە