کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەڵبژاردەی عیراق ئامادەكاری بۆ پاڵەوانێتی كەنداو دەكات

.

11:13 AM - 21/11/2019

 شاندی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عیراق عەممانی پایتەختی ووڵاتی ئوردونی جێهێشت و بەرەو شاری دەوحە كەوتە رێ كە لەوێ ئامادەكاری بۆ 24مین پاڵەوانێتی جامی كەنداو دەكات كە رۆژی سێ شەممەی داهاتوو لە ووڵاتی قەتەر دەستپێدەكات   بۆ ئەم مەبەستەش سریچكۆ كاتانیچی راهێنەری هەڵبژاردەكە كەمپێكی مەشق و راهێنان دەكاتەوە و یاریزانانی یانەی شوڕتەش دوای ئەنجامدانی یارییەكەیان لەمیانی پاڵەوانێتی یانەكانی عەرەب بەرامبەر یانەی موازیبۆی مۆریتانی پەیوەندی بە راهێنانەكانەوە دەكەن   عیراق لە دوایاری خۆیدا لە پاڵاوتنی هاوبەشی  مۆندیالی 2022ی قەتەر و جامی 2023ئاسیا  بەرامبەر هەڵبژاردە بەحرەین یەكسانبوونی تۆماركرد و بەو هۆیەوە بە كۆكردنەوەی 11خاڵ پارێزگاری لە پێشەنگی ریزبەندی كۆمەڵەكەی كرد و لەسەر ئاستی جامی كەنداویش بڕیارە لە 26ی ئەم مانگە بەرامبەر هەڵبژاردەی قەتەری میواندار یاریبكات .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە