کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كیمیچ ستایشی ئاستی پۆچیتینۆ دەكات

.

11:06 AM - 21/11/2019

جۆشوا كیمیچ ئەستێرەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ستایشی ئاستی ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ئەرجەنتینی كرد كە لەپۆستی راهێنەرایەتی یانەی تۆتنهام دورخرایەوە  دورخستنەوەی پۆچیتینۆ دەرگای پێشبینیەكانی كردەوە لەبارەی ئەگەری وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی بایرن میونشن لەكۆتایی ئەمساڵ   لەبارەی بۆچونی لەو هەنگاوەدا كیمیچ لەلێدوانێكیدا كە رۆژنامەی سپۆرت بێڵدی ئەڵمانی بڵاویكردەوە وتی: نازانم دەبێتە راهێنەری ئێمە یان نا   بەڵام لەگەڵ تۆتنهام كاری زۆر باشی ئەنجامداوە بەدرێژایی ساڵانی رابردوو   ئاماژەی بەوەكرد: سەرپەرشتی یانەیەكی دەكرد كە زۆر ئاست بەرزانە روبەروی ركابەرەكانیان دەبونەوە و هەمیشە لەپێشەوە بوون بەتایبەت دوای گەیشتنیان بە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا  لەكۆتا لێدوانەكەی كیمیچ وتی: هیچ گومانێك لەوەدا نییە كەپۆچیتینۆ راهێنەرێكی گەورەیە  جێی باسە بەرپرسانی یانە ئەڵمانیەكە لەكاتێكی پێشتردا ئەوەیان راگەیاند كە هانز فلیك راهێنەری كاتی بایرن میونشن دەبێت بەلانی كەم تا كۆتایی ئەمساڵ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە