کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مۆرینیۆ سەرپەرشتی یەكەم راهێنانی تۆتنهامی كرد

.

11:04 - 21/11/2019

دوا بەدوای دیاریكردنی وەك راهێنەری نوێی یانەی تۆتنهام هۆتسبێری ئینگلیزی خۆسێ مۆرینیۆی پورتوگالی سەرپەرشتی یەكەم راهێنانی یانە نوێیەكەی كرد  لەراهێنانەكاندا زۆربەی زۆری یاریزانەكانی سپێرز ئامادەی بوون و سەرەتا ئەو راهێنەرە وتەیەكی ئاراستەی یاریزانان كرد دواتر راهێنانەكانیان دەستپێكرد كە مۆرینیۆ زۆر لەنزیكەوە سەرپەرشتی دەكردن و رێنمایی تایبەت بەخۆی بە سەرجەم یاریزانەكاندا و كەشی راهێنانەكان خۆشی پێوە دیار بوو لەنێوان راهێنەرە نوێیەكە و یاریزانەكان   ئەو راهێنەرە پورتوگالییە ئامانجیەتی بتوانێت لەرێگەی ئەم كاروانە نوێیەوە ئەزمونی خۆی بسەلمێنێت بەتایبەت دوای ئەوەی لەگەڵ مانچستەریونایتد نەیتوانی ببێتە جێگای رەزامەندی هاندەران   جێی باسە یانەی تۆتنهام هۆتسبێری ئینگلیزی دوای 12 یاری ئەم وەرزەی پریمەرلیگ 3 بردنەوە و 5 یەكسان بون و 4 شكستی هەیە و بە 14 خاڵ پلەی 14ی ریزبەندی گرتووە كە ئەوەش پێگەیەكی خراپە بۆ ئەو یانەیەی كە لەوەرزەكانی رابردوو بە بەهێزی ركابەری لەسەر پلەكانی پێشەوەی ریزبەندی كردووە   یەكەم تاقیكردنەوەی خۆسێ مۆرینۆ لەگەڵ تۆتنهام شەممەی داهاتوو دەبێت لەهەفتەی 13ی پریمەرلیگ كاتێك دەبنە میوانی یانەی وێستهام یونایتد

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat: 12728 27500 V

Hotbird: 112962 27500 H

سەرەوە