.
10:36 PM - 20/11/2019
پەیامی خاتووشانازبرایم ئەحمەد
لەساڵرۆژی رۆژی شەھیدانی یەکێتی
كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان
جه‌ماوه‌رى كۆڵنه‌ده‌رو شه‌هید په‌روه‌رى یه‌كێتى
ڕوون و ئاشكرایه كه یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان وه‌ك هێزێكى ڕچه‌شكێن وهه‌ڵگرى دروشمى مێژوویى و نه‌ته‌وه‌یى ,خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نیشتمانییه, هه‌روه‌ك حزبى ڕاپه‌ڕاندنى ئه‌ركه سه‌خته‌كان و هه‌رده‌م پشت وپه‌ناى گه‌له‌كه‌مانبووه له‌پارچه‌كانى تر‌ى كوردستان و له‌ڕۆژگاره سه‌خت و دژواره‌كاندا , ئه‌و گه‌وره‌ییه‌ى یه‌كێتیه كه‌هه‌ڵگرى ناسنامه‌ى حزبى شه‌هیدانى لێنراوه چونكه خاوه‌نى زیاتر له بیست هه‌زار قوربانى وتێكۆشه‌رى سه‌نگه‌رى شه‌ره‌ف وبه‌رگرى ناو زیندانه‌كانى داگیركه‌ران وبه‌رپه‌تى سێداره‌یه..
مێژووى تێكۆشان وگیانفیدایى گه‌له‌كه‌مان تۆمارێكى پرشنگداره , مێژووى كاروانی خه‌بات و ڕۆح به‌خشینى ڕۆڵه‌كانى ئه‌م نیشتمانه‌یه, هه‌رجێگه‌یه‌كى ئه‌م كوردستانه سه‌یربكه‌یت له‌پێناو ئازادكردنیدا , خوێنى پێشمه‌رگه‌و تێكۆشه‌رانى یه‌كێتى لێ ڕژاوه و تێكه‌ڵى خاك بووه , دوایین كاروانى قوربانیدانیش گیانبه‌ختكردنى ده‌یان فه‌رمانده‌ى ئازا‌و پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان بوو كه له جه‌نگى دژ به‌تیرۆرستانى داعش له‌پێناو پاراستنى سنوره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئارامی و ئازادی و سه‌ربه‌ستیدا خۆیانكرده قوربانى..
جه‌ماوه‌ره پۆڵاینه‌كه‌ی حزبی شه‌هیدان
له‌كاتێكدا یادى ڕۆژى شه‌هیدى یه‌كێتى ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌نگاو به‌ره‌و ڕۆژێكى مێژوویی ده‌نێین زۆر هه‌وڵماندا له‌م ڕۆژه‌دا كۆنگره‌ی یه‌كێتى ببه‌سترێت به‌ڵام به‌پاساوی بێ بنه‌ما ڕێگرى لێكرا و خرایه ڕۆژێكى تر هه‌رچه‌نده دیارى كردنی ئه‌م ڕۆژه وه‌فایه‌كى زۆر بچوك بوو بۆ خوێنى ده‌یان هه‌زار شه‌هیدی یه‌كێتى به‌ڵام ئه‌وانه‌ى ته‌نیا به‌فرمێسكى تیمساحى باسى یادى شه‌هیدان ئه‌كه‌ن ڕێگرییان كرد هه‌رچه‌نده له‌ئێستاشدا ئه‌گه‌ر ڕێگه‌یان پێبده‌ین جارێكى تر كۆنگره دواده‌خه‌ن...
به‌ڵام لێره‌وه به‌ڵێن بێت
مه‌شخه‌ڵانی رێگه‌ی سه‌ختی خه‌باتی دوێنێ و خه‌باتی ئه‌مڕو
شه‌هیدانی سه‌ربه‌زی ئازادی خاك و گه‌ل
به‌ڵێن بێت تا دووا هه‌ناسه هه‌ڵگرى ئاڵا سه‌وزه‌كه‌ى یه‌كێتى و بیروباوه‌ڕى ئێو بین، خه‌مڕه‌وێنى كه‌س و كاره سه‌ربه‌رزه‌كانتان بین، هه‌وڵ ده‌ین به‌دیهێنه‌رى هیوا و ئاواته‌كانیان بین.
هه‌ر له‌م یاده به‌رزه‌دا وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدان وكه‌سوكاره سه‌ربڵنده‌كانیا‌ن به‌ڵێن بێت كه درێژه پێده‌ری ڕێبازى یه‌كێتیه‌كه‌یان بین وپابه‌ند بین به‌ڕێگا و ڕێبازى هه‌ڤاڵى كۆچكردومان مامى گه‌وره‌ى گه‌لى كورد (مام جه‌لال) و به‌دروشمى ته‌بایى ونوێكردنه‌وه بره‌و به یه‌كێتیه‌كه‌مان بده‌ین وله‌سه‌ر گڵكۆى پیرۆزیان به‌ڵێنى وه‌فا دووپات كه‌ینه‌وه
سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ تێكڕاى شه‌هیدان داده‌نه‌وێنم
شه‌هیدان ئه‌و مه‌شخه‌ڵه هه‌میشه داگیرساوه‌ن كه هێز و وره‌یان پێ به‌خشیوین
یادی یه‌ك به یه‌كیان به‌خێرو هه‌زاران هه‌زار سڵاو له رۆحی پاكیان
شانازبرایم ئەحمەد
٢٠-١١-٢٠١٩
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە