کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یونسێف بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە ئاهەنگەكانی ڕۆژی منداڵانی لەعێراق ڕاگرت

.

10:15 PM - 20/11/2019



 بەهۆی ئەو مەترسی و توندوتیژی و ناسەقامگیریەی كە بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە ڕووبەڕووی منداڵان و گەنجانی عیراق بۆتەوە ڕێكخراوی یونسێف ئاهەنگەكانی بۆ یادی ڕاگەیاندنی جاڕنامەی جیهانی منداڵان لەعێراقدا هەڵوەشاندەوە.
رێكخراوەكە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بەوە دەكات  ڕۆژی جیهانی مافەكانی منداڵانە ئەو ڕۆژەیە كە بەبۆنەی تێپەڕبوونی 30 ساڵ بەسەر ڕاگەیاندنی جاڕنامەی مافەكانی منداڵانەوە لەجیهاندا ئاهەنگ و ڕێوڕەسمی تایبەت بەمنداڵان بەڕێوە دەچێت, ڕوونیشی كردۆتەوە جارنامەی مافەكانی منداڵان ئەو ڕێكەوتنامەیەیە كە سەرجەم مافەكانی منداڵان لەخۆ دەگرێت بەڵام بەهۆی كوشتن و برینداركردنی هەرزەكاران و منداڵانەوە لەخۆپیشاندانەكاندا ناچاربووین ئاهەنگەكانمان لەعێراق هەڵبوەشێنینەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە