کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حاكم قادر: دەبێت یەكێتی ناو یەكێتی بپارێزین

.

08:13 PM - 20/11/2019


ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەهۆڵی شەهید ئارام لەمەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كۆبوونەوەیەكی فراوان بۆ ئەنجومەنی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی یەكێتی و ئەو كادرانە رێكخرا كە لەكۆنفرانسی كۆمیتەكاندا دەنگیاان بەدەستهێناو سەركەوتووبوون.
لەو كۆبوونەوەیەدا، حاكم قادر حەمەجان، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی پیرۆزبایی لەو هەڤاڵانەكرد كەلەپرۆسەی هەڵبژاردنی كۆمیتەكاندا دەنگی هەڤاڵەكانیان بۆ بەشداریی لەپرۆسەی هەڵبژاردنی مەڵبەند بەدەستهێنا، بەوانەشی كەدەنگی پێویستیان بەدەستنەهێنا سوپاسی حەماسەت ودڵسۆزی كردن.
لەبەشێكی تری وتەكانیدا ڕایگەیاند بۆ ئەم كۆنگرەیە دوژمنان و نەیارەكانمان خۆیان بۆ ئەگەرەكانی لەباربردنی یەكڕیزی یەكێتی ئامادەكردووە، داواشی لێكردن بۆ بەهێزكردنی ڕیزەكانمان یەكێتی ناو یەكێتی بپارێزن وسووربوونتان لەسەر درێژەدان بەڕێبازەكەی مام جەلال و شەهیدە نەمرەكانی دووپاتبكەنەوەو لەكۆتاییدا بەهاوكاری كادرانی دڵسۆزی یەكێتی كۆنگرەیەكی سەركەوتوو ئەنجام دەدەین و پێویستە هەڤاڵانە بیر لەسەركەوتنی یەكێتی بكرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە